لەگەڵ بە تەمەندا چوون و زۆربوونی تیشكدانەوەكان لە ژیانی ئێستە مرۆڤ، زۆرێك لە خەڵكی هەر لە زووەوە تووشی چاوكزی و كەمبوونەوەی توانای بینین دەبن، ئەمەش كێشەیەكی گەورەیە و زۆرێك لە خەڵكی نیگەرانن، بەڵام بۆ ئەوەی چاوتان هەمیشە تەندروست بمێنێتەوە و توانای بینینتان هەموو كات بەهێز و كاریگەر بێت، ئەو راهێنانانە ئەنجام بدەن.
یەكەم: بینینی یەكتربڕ.قەڵەمێك لە ئاستی لووتتانەوە لە پێشەوە بە دەست رابگرن و ئنجا قەڵەمە بەرەو لووتتان بهێنن و دواتر بۆ پێشەوەی ببەنەوە، لەو ماوەیەشدا بە هەردوو چاوەكانتان بە وردی تەركیز لەسەر جوڵەی قەڵەمەكە بكەن. با قەڵەمەكە بۆ مەودای 15 سانتیمەتر لە لووتتان دوور كەوێتەوە و لەكاتی هێنانەوەش با هاوتەریب بێ لەگەڵ لووتتان، رۆژانە 10 جار ئەم هەنگاوە دووبارە بكەنەوە.
دووەم، بیركردنەوە، توانای بینین و چاوت بخەرە سەر بەرزترین گۆشە بەلای چەپەوە، بۆ ماوەی پێنج چركە بەردەوام بە و دواتر بە هێواشی چاوتان بۆ ناوەڕاست بگەڕێننەوە و پێنج چركەش بەوشێوەیە رایبگرن، ئەو راهێنانە رۆژی پێنج جار ئەنجام بدەن.
سێیەم: سەیركردن بە لایەكەوە، هەموو توانای بینین و چاوت بەرەو لای راست بەرە و پێنج چركە بەوشێوە بیهێڵنەوە، ئنجا بە هێواشی چاوتان بەرەو لای چەپ بەرن و لەوێشدا پێنج چركە بوەستن و دواتریش چاوتان بۆ ناوەڕاست بگەڕێننەوە، رۆژی 10 جار ئەم كارە دووبارە بكەنەوە.
چوارەم: لە ناوەڕاستەوە سەیری بەرزترین گۆشە بكە، بە هێواشی چاوت بەرەو سەرەوە بەرز بكەوە و پێنج چركە بوەستە ئنجا بیهێنە خوارەوە و پێنج چركە بوەستە و پاشان بیگەڕێنەوە بۆ ناوەرٍاست و 10 جار ئەم راهێنانە دووبارە بكەوە.
پێنجەم: فشار خستنە سەر چاو، تەنیشتی پەنجەكانت بەكاربهێنەوە و چاوت بنوقێنە و تۆزێك پەستان بخەرە سەر چاوت بۆ ماوەی دوو چركە و رۆژی 10 جار ئەو هەنگاوانە دووبارە بكەوە.



0 comments:
Post a Comment