هاوڵاتییه‌كی سكوتلاندی به‌ناوی كلاید له‌ترسی دزرانی سه‌یاره‌كه‌ی هونه‌رێكی جوانی به‌كار هێنا ئه‌ویش به‌به‌رگ گرتنی سه‌یاره‌كه‌ی به‌له‌زگه‌یه‌كی ته‌نكی شێوه شه‌نگاوی كه به‌شێوه‌یه‌ك كه‌س هه‌ستی پێنه‌كات،
كلاید ده‌ڵێ زۆر جار پۆلیسی هاتووچۆ ڕامده‌گرن و لێم ده‌پرسن كه ماوه‌ی چه‌نده ئه‌م سه‌یاره وای لێهاتووه و هۆكاره‌كه‌ی چیه ؟ منیش وه‌ڵامیان ده‌ده‌مه‌وه‌و پێیان ده‌ڵێم كه ئه‌وه ته‌نها فێڵێكه و له‌ترسی دز سه‌یاره‌كه‌م به‌و له‌زگه‌یه داپۆشیوه.
هه‌روه‌ها كلاید له‌په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی شێوازی كاره‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه له‌گه‌ڵ ئاماژه كردن به‌وه‌ی كه به‌عه‌قلی هیچ كه‌سێكدا نایه‌ت و بیریشیان له‌و شته نه‌كردۆته‌وه.









0 comments:
Post a Comment