خێڵێك بۆهه‌میشه له‌كاتی له‌دایك بوونیان هه‌تا مردنیان له‌ئاو ده‌ژین .. saydsadq
ڕۆژنامه‌ی ( المصری الیوم ) ی میصری بڵاوی كرده‌وه كه خێڵێك له‌خێڵه‌كانی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا كه‌ناوچه‌یه‌كی ئاوییه ناسراوه به( باجاو) له‌ناو ئاودا ده‌ژین و خواردنی سه‌ره‌كیشیان ته‌نها ماسییه . شێوازی ژیانیان له‌سه‌ر به‌له‌می دارینی بچووك به‌شه‌و و به‌ڕۆژ ده‌ژین كه خۆیان درووستی ده‌كه‌ن هه‌ربۆیه ناویان لێناون گه‌ڕۆكی ده‌ریایی ( قه‌ره‌چی ده‌ریایی) كه دواتریش ( سكای نیوز) ڤیدیۆكه‌ی بڵاو كرده‌وه.
ئه‌و خێڵه هه‌موو ته‌مه‌نیان به‌ته‌نها ده‌ژین دوور له شارستانیه‌ت وه تێكه‌ڵی هیچ كه‌س و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تر نابت به‌درێژایی ته‌مه‌نیان له‌كاتی له‌دایك بوونیانه‌وه هه‌تاكو مردنیان
هه‌ر بۆ ئه‌م هۆیه‌شه كه هیچ خوێنده‌وارییه‌كیان نیه و ناتوانن بنووسن و بخوێننه‌وه. منداڵه‌كانیان فێری مه‌له‌كردن و درووستكردنی به‌له‌م ده‌كه‌ن و كه گه‌یشتنه ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵان ده‌بنه ڕوچییه‌كی شاره‌زاو لێهاتوو.



0 comments:
Post a Comment