ئهمشهو تەرمى گەنجێک له قهزای سهیدصادق دۆزرایهوه و تەرمەکەى ڕەوانى پزیشکى داد لە سلێمانى کراوە.
پۆلیسى سەید سادق لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، سەرقاڵى لێکۆڵینەوەن لە هۆکارى ڕووداوەکە و لە ئێستادا تەرمەکە ڕەوانەى پزیشکى دادی سلێمانى کراوە.
ئەو گەنجە ناوى (ک.ع) و ماوەى مانگێکە لە ئەوروپا گەڕاوەتەوە بۆ سەید سادق.
هەورەها ئەو گەنجە پێشمەرگە بووە لە بەرگریى فریاکەوتنى سلێمانی و لەگەڵ ئەوەشدا کارى شۆفێریى کردووە.

