ئاسایشی بازگه‌ی سیدسادق - سلێمانی کات ژمێر (١١) ئه‌م شه‌و توانیان ده‌ست بگرن به‌سه‌ر ئۆتۆمبیلێکی بارهه‌ڵگر و که‌سێک که به ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌به که نزیکه‌ی یه‌ک تۆن مریشکی نه‌خۆشی بارکردبوو له یه‌کێک له کێڵگه په‌له‌وریه‌کانی قه‌زای شاره‌زووره که به نیازبوون به‌ره و بازاری قه‌زای سیدسادق بیبات و به هاورڵاتیانی بفرۆشیت.
پاش ئه‌وه‌ی لیژنه هاوبه‌شه‌کانی قائمقامێتی لێ ئاگادار کرا و له لایه‌ن هۆبه‌ی ڤێته‌رنه‌ری پشکنینی بۆ کرا ده‌رکه‌وت که شیاوی خواردن نیه بۆیه لیژنه‌ش بڕیاری دا که سه‌رجه‌میان له ناو به‌رێت و خاوه‌نه‌که‌ی سزا بدرێت.







0 comments:
Post a Comment