كاره‌با گرتی و جه‌سته‌ی بوو به موگناتیس

نیكۆڵای كریاگلیاتشینكۆ
مێردمنداڵێكی خه‌ڵكی روسیا كه ته‌مه‌نی 12 ساڵه، پاش ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا دوچاری زه‌برێكی كاره‌با بووه و له‌مردنی نزیك كردوه‌ته‌وه، له‌ئێستادا جه‌سته‌ی به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان بارگاوییه و ته‌نه كانزاییه‌كان بۆخۆی راده‌كێشێت له‌شێوه‌ی "موگناتیز"دا.
نیكۆڵای كریاگلیاتشینكۆ، (12 ساڵ)، له قوتابخانه‌وه به‌ره‌و ماڵه‌وه ده‌گه‌ڕایه‌وه، كاتێك به‌هۆی كێبڵێكی دهرخراوهوه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه دوچاری زه‌برێكی به‌هێزی كاره‌با ده‌بێت و له‌مردن نزیكی ده‌كاته‌وه.
كریاگلیاتشینكۆ ده‌ڵێت؛ "پاش ئه‌وه‌ی كاره‌باكه لێیدام، هه‌ستم به گێژبونێكی به‌هێزكرد، به‌ڵام توانیم له‌پاش ده‌ربازبونم خۆم بگه‌یه‌نمه ماڵه‌وه و خێرا بۆ دایكم گێڕایه‌وه كه‌چیم لێبه‌سه‌رهاتووه له‌رێگای قوتابخانه".
ئه‌و منداڵه ئاماژه به نهێنیه‌كی نوێی ژیانی ده‌كات، كاتێك بۆ رۆژی دواتر له‌خه‌و به‌خه‌به‌ردێت و له‌جێگاكه‌ی هه‌ڵده‌ستێت، ده‌بینێت هه‌ندێك دراوی كانزایی به جه‌سته‌یه‌وه نوساوه و له‌كاتی نانی به‌یانیدا كه‌وچكی چاخواردنهكه به‌ده‌میه‌وه نوساوه، كاتێكیش له‌سه‌ر مێزی نانخواردن كه‌وچكێك خه‌ریكبووه بكه‌وێته خواره‌وه زۆر سه‌رسوڕهێنه‌رانه به جه‌سته‌یه‌وه نوساوه و نه‌كه‌وتوه‌ته سه‌ر زه‌وییه‌كه.
ئه‌م حاڵه‌ته‌ش چه‌ند جارێك له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه بۆ هه‌ندێك كه‌س باسكراون، به‌ڵام به‌ئه‌ندازه‌ی هێزی كێشكردنی جه‌سته‌ی كریاگلیاتشینكۆ به‌هێز نه‌بووه.
به‌بڕوای شاره‌زایان و زانایانی خڕۆكه‌كانی مرۆڤ، ئه‌م حاڵه‌ته‌ی كریاگلیاتشینكۆ و هاوشێوه‌كانی به‌پێی تیۆره زانستییه‌كان راڤه ناكرێت و ته‌نها حاڵه‌تێك كه به‌پێی زانست بۆ سه‌لماندنی ئه‌م توانایه له‌زانستی مرۆڤناسیدا هه‌یه، ئه‌وه‌یه كه خاوه‌نی جۆرێكن له پێست، بڕێكی زیاد له‌پێویست توانای گرتنه‌خۆی ته‌نه‌كانی هه‌یه.
وه‌رگیراوه
0 comments:
Post a Comment