چه‌ند زانایه‌كی كۆریای باشور ڕێگایه‌كی نوێیان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی وزه و بارگاویكردنه‌وه‌ی ئامێره ته‌كنه‌لۆزییه‌كان دۆزیوه‌ته‌وه،
ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی گۆڕینی پاشماوه‌ی جگره بۆ مادده‌یه‌كی وزه به‌خش. چه‌ند زانایه‌كی زانكۆی سولی نیشتمانی له‌كۆریای باشور توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر پاشماوه‌ی جگه‌ره ئه‌نجامداوه و بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و پاشماوه‌یه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژینگه دروست ده‌كات، چونكه له‌پێكهاته‌یه‌كی ژه‌هراوی خانه‌كانی سلیلۆز دروستكراوه، ئه‌مه‌ش هۆكارێكه بۆ پیسبونی ژینگه.
سه‌رپه‌رشتیارانی توێژینه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به چه‌ند هه‌نگاوێكی ساده ده‌توانرێت ئه‌و ماددانه‌ی پێكهاته‌ی پاشماوه‌ی جگه‌ره بگۆڕدرێت بۆ مادده‌ی وزه به‌خش كه پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كه‌ی له‌كاربۆنه، ئه‌مه‌ش جگه له‌وه‌ی سودی بۆ پاكڕاگرتنی ژینگه هه‌یه، پێویستییه‌كانی وزه‌ش پڕده‌كاته‌وه.
به‌ڕای زاناكان ئه‌م ماددانه ده‌توانرێت بۆ بارگاویكردنه‌وه‌ی مۆبایل و ئوتومبیله‌كانی هاوڕێی ژینگه به‌كاربهێنرێت، ئه‌و ماددانه‌ش جگه له‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی خێراتر بارگاوی ده‌كرێته‌وه وزه‌كه‌شی بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر ده‌مێنێته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مریكی بۆ مافی كه‌سانی جگه‌ره نه‌كێش ئاماژه به‌وه ده‌كات كه پاشماوه‌ی جگه‌ره زۆرتیرن مادده‌یه كه ساڵانه 765 هه‌زاری تۆنی لێ له‌ناو ده‌برێت.


