له‌و پاڵه‌وانێتییه وه‌رزشیه‌كدا كه‌له وڵاتی سریلانكا بۆ تیپه‌كانی كیشوه‌ری ئاسیا كرایه‌وه تیپی كاراتی سه‌یدسادق توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت
تیپی كاراتی سه‌یدسادق به‌سه‌رپه‌رشتی دیاری ڕه‌فیق قائیمقامی شاری سه‌یدسادق به‌شداری ئه‌و یارییه جیهانییه‌ی كردووه و توانیویه‌تی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت و ئاڵای كوردستان به‌رزبكاته‌وه
له لایه‌ن خۆشیانه‌وه په‌یجی فه‌رمی قائیمقامیه‌تی قه‌زای سه‌یدسادق مژده‌ی سه‌ركه‌وتنی تیپه‌كه‌ی به‌هاوشارییان ڕاگه‌یاندووه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه كه‌ئه‌مه‌ی خواره‌وه ش ده‌قی ڕاگه یانراوه‌كه‌یه
---------------
ئه‌مڕۆ به‌رواری ( ٨ – ٨ – ٢٠١٥) پاش ئه‌نجامدانی پاڵه‌وانیه‌کانی ئاسیا له ووڵاتی سریلانکا وه
به‌شدار بوونی تیپی کاراتی سیدسادق به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز (دیاری ره‌فیق) قائمقامی سیدسادق له‌و وڵاته بووه پاڵه‌وانێتی ووڵاتانی ئاسیا و پله‌ی یه‌که‌میان به ده‌ست هێنا
پیرۆز بیت کوردستان و سیدسادق
ئێمه‌ش پڕبه دڵ پیرۆز بای له خۆمان و شاره خۆشه‌ویسته‌كه‌مان و هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ئه كه‌ین به بۆنه‌ی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره یه‌ی تۆماریان كرد


