سه‌یرترین 10 هاوسه‌رگیری saydsadq
1-هاوسه‌رگیری پیاوێك له‌گه‌ڵ لاشه‌ی مردوویه‌كدا
ئه‌سیب شادیل دیفی هاوڵاتیه‌كی تایله‌ندی بوو كه بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ په‌یوه‌ندی سۆزداری له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك هه‌بوو كه ئه‌و ئافره‌ته چه‌ند جارێك داوای هاوسه‌رگیری له ئه‌سیب كرد به‌ڵام ئه‌و ئاماده نه‌بوو هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بكات له‌به‌رئه‌وه‌ی كاره‌كه‌ی ڕێگربووه له‌به‌ر ده‌می به‌ڵام كاتێك كه ئه‌و ئافره‌ته به هۆكارێك گیان له‌ده‌ست ده‌دات ئه‌سیب بڕیار ده‌دات كه له مانگی یه‌كی ساڵی 2012 هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ لاشه مردووه‌كه‌ی بكات .
.......................................................................................................................
2- هاوسه‌رگیری ئافره‌تێك له‌گه‌ڵ بورجی ئیڤڵ
له‌به‌ر خۆشه‌ویستی زۆری ئافره‌تێك بۆ بورجی ئیڤڵ به‌ڕاده‌ی عاشق بوونی بڕیاری هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بورجی ئیڤڵ دا‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه ناوی خۆی گۆڕی بۆ ئیریكا لاتور ئیڤڵ
.......................................................................................................................
3- هاوسه‌رگیری درێژترین پیاوی جیهان
له‌دوای گه‌ڕانێكی زۆر و نا‌ئومێد بوونی درێژترین پیاوی جیهان سلتان كۆژینی توركی به‌دوای ئافره‌تێك كه هاوشێوه‌ی خۆی درێژ بێت به‌ڵام هاوڵه‌كانی بێ‌سود بوون كه توانی دواتر هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی سوری به‌ناوی میرف دیبۆكه 10 ساڵ له‌خۆی بچووكترو 3 پێ له‌خۆی كورتتر بوو.
.......................................................................................................................
4- هاوسه‌رگیری پیاوێك له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه‌كی خه‌یاڵیدا
هاوسه‌رگیری گه‌نجێكی یابانی له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه‌كی خه‌یاڵی كه نه مرۆڤه و نه دره‌خته و نه ئاژه‌ڵێكی دیاریكراوه به‌ڵكو هه‌ڵبژاردنی كه‌سایه‌تییه‌كی ناو یاریه‌كانه ، كه ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریه‌كه له‌گه‌ڵ " نینی ئینغاساكی" بوو له‌ساڵی 2009 كه به‌هیچ جۆرێك ده‌رناكه‌وێت و بوونی نییه ته‌نها له‌سه‌ر شاشه‌ی كۆمپیوته‌ر و موبایله زیره‌كه‌كان نه‌بێت.
.......................................................................................................................
5- هاوسه‌رگیری ژنێك له‌گه‌ڵ دوو پیاو
دوور له هه‌موو یاسا‌و ڕێسایه‌كی مرۆڤی و سروشتی ماریا بۆتزكی كه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی به‌ناوی بۆڵ و هاوڕێ تازه‌كه‌ی به‌ناویپیته‌ر غرونمان كرد له‌ساڵی 2012 له‌شاری باركنیغی به‌ریتانیا وه بڕیاریدا كه هه‌موویان و كچه‌كه‌ی به‌یه‌كه‌وه كۆبكاته‌وه له‌یه‌ك ماڵدا
.......................................................................................................................
6- هوسه‌رگیری ژنێك له‌گه‌ڵ یاری ماری سه‌ر سكه
له‌دوای ئه‌وه‌ی كه پیاوێكی یابانی بڕیاری هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌كه‌سایه‌تیه‌كانی یاریه‌كاندا وه‌ك له خاڵی چواره‌مدا دیاره ، ئافره‌تێكی ئه‌مریكی بڕیاری هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ یاری سكه‌ی ماری دا له‌یه‌كێك له باخه‌ی یاریه‌كاندا له په‌نسلڤانیا
.......................................................................................................................
7- هاوسه‌رگیری پیاوێك له گه‌ڵ هاوشێوه‌ی كارتۆنی خۆیدا
له‌دوای سه‌رنه‌كه‌وتنی له گه‌ڕانێكی زۆری پیاوێكی چینی ته‌مه‌ن 44 ساڵ به‌دوای هاوسه‌رێك كه هاوشێوه‌و شایانی خۆی بێت بڕیاری هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ هاوشێوه‌كه‌ی خۆی كه له‌سه‌ر كارتۆن نه‌خشاندبووی كه‌له سه‌ری ساڵی 2007 ئه‌نجامیدا و جلێكی سوری له‌به‌ر كردبوو كه ده‌ربڕینێكه بۆ قبوڵنه‌كردنی ڕاستییه‌كان.
.......................................................................................................................
8- هاوسه‌رگیری ژنێك له‌گه‌ڵ سه‌گێك
خۆشه‌ویستی ئافره‌تێكی به‌ریتانی بۆ سه‌گه‌كه‌ی گه‌یاندیه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ سه‌گه‌كه‌یدا " ئاماندا ڕودجرز" ئه‌و ئافره‌ته به‌ریتانیه بوو كه له مانگه 5 ساڵی 2012 هاوسه‌رگیری له‌گه‌ل سه‌گه‌كه‌ی " شیبا " دا كرد
له‌كاتێكدا ئاماندا پێش 20 ساڵ هاوسه‌رگیری كردبوو به‌ڵام ماوه‌یه‌كی كه‌می خایاندبوو بۆیه بڕیاریدا كه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵاندا بكات به‌و هیوایه‌ی كه هه‌ست به‌ئاسوده‌یی بكات چونكه له‌زه‌واجی له‌گه‌ڵ مرۆڤ ئاسوده نه‌بووه.
......................................................................................................................
9- هاوسه‌رگیری ئافره‌تێك له‌گه‌ڵ ماری كوبرادا
له‌ساڵی 2006 له وڵاتی هندستان له‌یه‌كێك له‌نامۆترین ئاهه‌نگه‌كانی هاوسه‌رگیریدا هاوسه‌رگیری ژنێكی هندی بوو به‌ناوی بیمبالا داس كه ته‌مه‌نی 30 ساڵ بوو له‌گه‌ڵ مارێكی كوبرادا ، ئه‌وه‌ی سه‌یره دراوسێكانی به‌م هاوسه‌رگیرییه خۆشحاڵ بوون چونكه به‌بڕوای ئه‌وان ماری كوبرا به‌ختی باشیان بۆ دێنێ.
.......................................................................................................................
10- بوك و زاوایه‌ك خوێنی یه‌كتر ده‌خۆنه‌وه
ئارۆ درێڤن و ولیا بینینغوف دوو هاوسه‌ر بوون كه له‌ڕێگه‌ی ئه‌نته‌رنێته‌وه یه‌كیان ناسی و له‌مانگی دووی ساڵی پار هاوسه‌رگیریان كرد، كه هه‌موو هه‌فته‌یك هه‌ندێك خوێنی یه‌كتر ده‌خۆنه‌وه وه‌ك نیشانه‌یه‌ك بۆ خۆشه‌ویستییه‌كه‌یان.












