راهێنه‌رى یانه‌ى سه‌یدسادق، به (رووداوى وه‌رزشی) راگه‌یاند تیپه‌كه‌ی ئه‌وان به دڵسۆزى یاریزانه‌كان و هاوكاری خه‌ڵكى شاره‌كه توانیویه‌تی بگاته خولى پله یه‌كى كوردستان، به‌ڵام وه‌ك خۆی گوتی "ئه‌گه‌ر هاوكاریمان نه‌كه‌ن ناتوانین به‌رده‌وام بین و خه‌ونه گه‌وره‌كه بهێنینه‌دى".
دواى 15 ساڵ له چاوه‌ڕوانى، هه‌وادارانى وه‌رزشیى له قه‌زاى سه‌یدسادقى سه‌ر به ده‌ڤه‌رى شاره‌زوور دواجار خه‌ونه‌كه‌یان هاته‌دی به سه‌ركه‌وتنى تیپه‌كه‌یان بۆ خولى پله یه‌كى كورستان، سه‌یدسادقییه‌كان 15 ساڵه تێ ده‌كۆشن بۆ هه‌نگاونان و گه‌یشتن به خوله گه‌وره‌كه، ئێستا ته‌نیا یه‌ك هه‌نگاویان ماوه بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌نه خولى پله نایابى كوردستان. به‌ڵام وه‌ك نزار ئه‌سعه‌دی راهێنه‌رى یانه‌كه باسیده‌كات ئه‌گه‌ر هاوكارییان نه‌كرێت ناتوانن هه‌ر به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بن.
نزار ئه‌سعه‌د، به (رووداوى وه‌رزشی) گوت "ماوه‌ى دوو وه‌رزه ئه‌ركی سه‌رپه‌رشتیكردنی مه‌شقه‌كانی ئه‌م تیپه‌م وه‌رگرتووه، ساڵی رابردوو گوتیان ته‌نیا تیپه‌كه له خولی پله دووه‌كان بهێڵه‌وه، من ئه‌مساڵ تیپه‌كه‌م سه‌رخست بۆ خولى پله یه‌كه‌كانى كوردستان، سه‌ركه‌وتنمان بۆ دڵسۆزى یاریزانان و خه‌خمۆرى و خۆبه‌خشى ئه‌وان بوو له یارییه‌كان، كه توانیمان دواى 15 ساڵ خه‌ونه گه‌وره‌كه بێنینه‌دی، به‌ڵام بێ هاوكاری ناتوانین به‌رده‌وام بین". ئه‌و راهێنه‌ره هه‌روه‌ها گوتیشی "یاریزانه‌كانى ئێمه ماوه‌ى دوو مانگه هیچ مووچه‌یه‌كیان وه‌رنه‌گرتووه، هه‌رچه‌نده مووچه‌كانیان زۆر ره‌مزییه، كه له‌نێوان 100 بۆ 150 هه‌زار دیناره، ئه‌وه زۆر كه‌مه بۆ یاریزانانه‌كانمان، ئێمه وه‌ك ستافى راهێنه‌ران و ده‌سته‌ى پزیشكى و راهێنه‌رى هێزى جه‌سته‌یى هه‌موومان خۆبه‌خش بووینه له یانه‌كه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت ئێمه ناتوانین به‌شدارى خولى پله یه‌كى كوردستان بكه‌ین، چونكه ئێمه‌ش خانه‌واده‌مان هه‌یه و ناتوانین به‌مشێوه‌یه خێزانه‌كانمان به‌ڕێوه ببه‌ین".
له‌باره‌ى سه‌رچاوه‌ى دارایى یانه‌كه‌ش، نزار گوتى "ئه‌مساڵ ئێمه له ناوه‌ڕاستى بازاڕى سه‌یدسادق له‌سه‌ر پرده‌كه سندوقێكمان دانابوو، خه‌مخۆرانى شاره‌كه و هاونیشتمانیان پاره‌یان بۆ تیپه‌كه كۆده‌كرده‌وه، له‌گه‌ڵ چه‌ند ده‌وڵه‌مه‌ندێك كه به په‌نجه‌ى ده‌ست ده‌ژمێردرێن له‌وێ هاوكارمان بوونه، هه‌روه‌ها چه‌ند دوكاندارێكیش یارمه‌تیان داوین".
راهێنه‌ری یانه‌ى سه‌یدسادق، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد ئه‌گه‌ر هاوكارییان بكرێت یاریزانانى ده‌ڤه‌ره‌كه له ئاستى پێویستدان و ده‌توانن ئه‌نجامى گه‌وره بۆ تیپه‌كه به‌ده‌ستبێنن "ته‌نانه‌ت ده‌توانین بگه‌ینه خولی یانه پله نایابه‌كانی كوردستانیش، چونكه یاریزانى ئێمه ئه‌گه‌ر ته‌نیا خۆیان بۆ وه‌رزش ته‌رخان بكه‌ن و كرێكارى نه‌كه‌ن بێگومان ئاستێكی زۆر به‌رز پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و تیپێكی زۆر به‌هێزمان ده‌بێت، بۆیه دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر هاوكاریمان بكه‌ن، به‌ڵێن ده‌ده‌ین بگه‌ینه خولی نایابی كوردستان".



0 comments:
Post a Comment